.لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ناحیەی خەلیفان کرا بە قەزا و گوندی سرێشمە کرا بە ناحیە
رۆژی سێشەممە (8ـی ئابی 2023)، لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە درێژەی ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ بە ناحیەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێم، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی و پێویستی بۆ راپەراندنی کاروباری ھاووڵاتییان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوو فەرمانی دەرکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی خەلیفان کرا بە قەزا و گوندی سرێشمە کرا بە ناحیە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دوو فەرمانە لە رێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت