شەڵتاغ، وەستای مەقاماتی عێراقی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی مۆسیقای کلاسیکی عێراقی کێیە؟
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شەڵتاغ، وەستای مەقاماتی عێراقی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی مۆسیقای کلاسیکی عێراقی کێیە؟

شەڵتاغ، وەستای مەقاماتی عێراقی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی مۆسیقای کلاسیکی عێراقی کێیە؟

ته‌مموز 14, 2024 14:41
شەڵتاغ، وەستای مەقاماتی عێراقی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی مۆسیقای کلاسیکی عێراقی کێیە؟
0

لایک

ژیانی شەڵتاغ… وەستای مەقاماتی عێراقی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی مۆسیقای کلاسیکی عێراقی (١٧٩٣-١٨٧١)

ناوی راستەقینەی شەڵتاغ، رەحمەتوڵا سوڵتان خەلیلە و لە ساڵی ١٧٩٣ لە کفری لەدایک بووە. شاڵتاخ نازناویەتی و مەقام بێژێکی تورکمانییە. ماوەیەک لە کفری ژیاوە و دواتر لەگەڵ باوکی دەچێتە بەغداد.

شەڵتاغ کە مامۆستای مەقاماتە، لە بەغداد دەرفەتی ئەوەی هەبووە وانەی دەنگ و مەقامات لە مامۆستایانی لێهاتوو وەربگرێت و توانیویەتی پەرە بە تواناکانی بدات. ئەم ناوانەی خوارەوە گرنگترین ئەو مامۆستایانەن کە شاڵتاخ وانەی لێوەرگرتوون:
١/ عەبدولرەحمان والی (١٧٤٢-١٨٣٠)
٢/ حەسەن ئەلبابوجی (١٧٧٤-١٨٣٩)

دواتر لەگەڵ ماشەڵڵا ئەلمەندەلاوی یەکەم قوتابخانەی مەقاماتیان لە بەغداد بۆ نەوەی نوێ کردەوە. توانیان لەم قوتابخانەیە لەگەڵ نەوەی نوێ پەرە بە ئوسوڵی مەقام و رێساکانی مەقاماتی عێراقی بدەن. مامۆستای مەقامی بەناوبانگ ماشەڵڵا ئەلمەندەلاوی لە ساڵی ١٧٧٨ لەدایکبووە و ساڵی ١٨٥١ کۆچی دوایی کردووە.

شەڵتاغی مامۆستای مەقامات زۆر ئارەزووی خوێندنەوەی مەقاماتی دەکرد. هەردەم مەقاماتەکانی خۆی لە نهۆمی دووەمی قاوەخانەی شاد لە شاری بەغداد دەخوێندەوە. وەستای مەقاماتی عێراقی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی مۆسیقای کلاسیکی عێراقی شەڵتاغ لە ساڵی ١٨٧١ کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شێخ عومەر نێژراوە. هاوکات هۆکاری نەبوونی تۆماری دەنگی مەقامەکانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئامێری تۆماری دەنگی ٦ ساڵ دوای کۆچی دوایی کە دەکاتە ساڵی ١٨٧٧، داهێندراوە.

شەڵتاغ، دیدگایەکی فراوانی هەبووە و لەبارەی مەقامات خاوەن بیرۆکەیەکی زۆربووە، دەیویست بیرۆکەکانی بەدیبهێنێت، لەگەڵ ئەمەش زانیاری زۆر قوڵی لە مەقامات هەبوو. دەتوانین بڵێین هیچ زانیارییەک نەبووە کە ئەو نەیزانێت. شەڵتاغ لە سەردەمی خۆی پەرەی بە مەقامات و مۆسیقای عێراقی داوە. هەروەها بەشێوەیەکی ورد رێکخستنەوەی لە مەقاماتی عێراقی ئەنجامداوە.

ئەمانەی خوارەوە هەندێک لەو مەقامانەن کە رێکخسیتنی بۆ کردووە.

“قۆریات، مەقامی سێگا، مەقامی تفلیس، مەقامی ئیبراهیمی، مەقامی بەیات، مەقامی تاهیر، مەقامی ماجیلان، مەقامی رەست، مەقامی بەشیری و موجیلا”.

هاوکات لەمەقامی ئیبراهیمی و گۆرانی “سومبولە”ی نووسیوە و وتویەتییەوە. لەگەڵ ئەمەشدا شالتاغ یەکەم کەس بووە کە مەقامی ئیبراهیمی لە عێراق وتبێت. ئەو مەقامانەی کە لە کفری و کەرکووک دەخوێندرانەوە، هەموویانی لە بەغداد ناساند.

شەڵتاغ بۆ یەکەمجار لە عێراق گۆرانی “سایەح رەنگ”ـی خستە نێو مەقامی راست. لەبەر ئەوەی شەڵتاغ خاوەن شێوازێکی خوێندنی مەقامی جوان و جیاواز بووە، مەقام بێژەکانی دیکە لاسایی ئەویان کردووەتەوە. ئەحمەد ئەلزەیدان، مەلا عوسمان ئەلمەوسیلی، راباز، ئەبوحەمید، سالح ئەبو دامیر و حاج حەمەد ئەلنەییار ئەو هونەرمەندانەن کە مەقاماتی شالتاغیان خوێندووەتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا مەقامی تیفلیسی داهێناوە. ئەم مەقامە رەنگێکی دیکەی بە مەقاماتی عێراقی بەخشیوە.

شاڵتاخ خۆی مەقامی تیفلیسی داهێناوە و ئەم مەقامە بووەتە یەکێک لە بەناوبانگترین و دەگمەنترین مەقامی عێراقی. کەم کەس هەیە ئەم مەقامە بخوێنێتەوە. هەروەها لەکاتی داهێنێنانی مەقامەکە وشەی تورکمانی بەکارهێناوە. لە ئازەبایجان مەقامێک هەیە نزیکە لە مەقامی تیفلیسی بەڵام هەرگیز مەقامی تیفلیسی نییە. هەرچەندە پایتەختی جۆرجیا تیفلیسە بەڵام هەرگیز مەقامێکی لەم شێوەیە لە تیفلیس بوونی نییە.

چیرۆکی مەقامی تفلیسی زۆر سەرنجڕاکێشە. چیرۆکی مەقامی تفلیسیی شەڵتاغ کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی مۆسیقای تورکی، بەم شێوەیەیە؛ منداڵێکی ئەرمەنی بەخێودەکات، پەروەردەی دەکات و خۆشی دەوێت، کاتێک منداڵەکە گەورە دەبێت دەگەڕێتەوە بۆ خێزانە راستەقینەکەی کە ماڵی خێزانەکەی لە تفلیسی پایتەختی جۆرجیای ئێستایە. شەڵتاغ بە رۆشتنی منداڵەکە زۆر خەمبار دەبێت لە حەسرەتی ئەو مەقامی تفلیسی دادەهێنێت. گۆرانی، فۆلکلۆر و شیعری بەم مەقامە دەخوێندەوە. جگە لەمەش گۆرانی، فۆلکلۆر و شیعری بە مەقامی سەگاهـیش دەوتەوە. ئەو کەسەی چیرۆکی “تفلیسی”ی گێڕاوەتەوە، خوالێخۆشبوو شێخ جەلال ئەلحنەفی و پێشنوێژی مزگەوت عەبولرەحمان ئەلجەزانی-ە کە قوتابی ئەحمەد زیدان ڕەشید قەندەرەجی بوون.

ئەو مەقامانەی کە وەستای مەقامات شەڵتاغ خوێندوویەتی، بوونەتە نەریت. هونەرمەندان هەمیشە گوێیان لەو بەرهەمانە دەگرت کە خۆشی لە هەموو شوێنێک ئەدای دەکرد.

ئەمەی خوارەوە یەکێکە لەو گۆرانییانەی بە مەقامی تفلیسی وتویەتییەوە:

ئەغەلەر بەیلەر پەشەلار
بوگون بیر یاڤرو سێڤدم
ئۆڵموشام دیڤانا مەن
گیدەرەم تفلیسە مەن
کۆی دێسینلەر یاکوب ئەرمەنی
ئوسولدان گوزەل سەن
گون بو گون حەمام نەیلەر
بولبول کەمالی نەیلەر
مەنە باخ نە گوندەیەم
مەنە باخ نە سەڵڵانرام
دی گەل قان ئیچمیش جەللادە باخ
‌‏
بەو پێیەی زانیاری زۆر سنووردار لەسەر مامۆستای مەقامات شەڵتاغ هەیە، ئەم بابەتە بە کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە ئامادەکراوە. زانیاری لەسەر ژیانی ئەو هونەرمەندە بەناوبانگە لە مێژوودا نەماوە، ژمارەیەکی کەمی مێژوونووس لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەم هونەرمەندە مەزنە کردووە.

ئامادەکردن: محەمەد ئۆزتورک

En az 10 karakter gerekli