هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، لەلایەن هێزە چەکدارییە لە یاسا دەرچووەکانەوە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی بنکەی سەربازی هاوپەیمانان کراوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەڵام پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە لەلایەن سیستەمی بەرگری هاوپەیمانانەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 06:50 خولەکی ئەم ئێوارەیە لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانەوە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی بنکەی سەربازی هاوپەیمانان کراوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. ئاماژەی بەوەش کردووە، لەلایەن سیستەمی بەرگری هاوپەیمانانەوە درۆنەکە تێکشکێندراوە پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت. کاتژمێر06:50 خولەکی ئەم ئێوارەیە جارێکی تر بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و دەنگەکەی ئەوەندە بەهێز بوو دانیشتوانی گوندی سێبیران کە نزیکە لە فڕۆکەخانەکە هەستیان بە دەنگەکە کردووە.