<strong>حکومەتی عێراق داوایەک ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات</strong>
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی عێراق داوایەک ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات

حکومەتی عێراق داوایەک ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات

نیسان 2, 2023 22:16
<strong>حکومەتی عێراق داوایەک ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات</strong>
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی عێراق داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات پەلەبکات لە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە، دەشڵێت سەرۆکوەزیران ئامادەیە بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی ھەر پرسیار و تێبینییەکی پەرلەمانتاران لەبارەی بودجەوە بداتەوە.

(باسم عەوادی) وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەکاتێکدا ئەنجومەنی نوێنەران خۆی ئامادە دەکات بۆتاوتوێکردنی پرۆژە یاسای بودجە ، حکومەت متمانەی خۆی بە پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتدەکاتەوە کە بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی وڵات پێویستی لە رادەبەدەری بەوەیە پەلە بودجە پەسەند بکرێت تاکو رێچکەی جێبەجێکرتن بگرێتەبەر و بەزووترین کات حکومەت بە پێی توانا کار بکات بۆ بەدیھێنانی کارە لە پێشینەکانی.

راشیگەیاندووە، بودجە  پرۆژەی گەشەپێدان و دۆسیەی گەورە و بنەڕەتییە کە قوڵایی ستراتیژییان ھەیە لەخۆ دەگرێت لەبەرئەوە حکومەت داوا لە پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە سیاسییەکان دەکات ھەوڵەکان یەکبخەن بۆ یەکلاکردنەوەی. 

وتەبێژی حکومەتی عێراق دووپاتیشیی دەکاتەوە، سەرۆکوەزیران ئامادەیە بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ وەڵامدانەوەی تێبینی و پرسیاری پەرلەمانتاران سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە.

En az 10 karakter gerekli