تونس مەرجی ڤیزای بۆ عێراقییەکان هەڵگرت

وەزارەتى دەرەوەى تونس، مەرجى وەرگرتنى ڤیزاى بۆ گەشتیارانى عێراق هەڵگرت، وەزارەتى دەرەوەى عێراق پێشوازى لە بڕیارەکە کرد. وەزارەتى دەرەوەى تونس رایگەیاند، "گەشتیارانى هەڵگرى پاسپۆرتى عێراقى دەتوانن بەبێ وەرگرتنى ڤیزا سەردانى تونس بکەن، بەمەرجێک ماوەى گەشتەکەیان لە 15 رۆژ زیاتر نەبێت". وەزارەتى دەرەوەى عێراق پێشوازى لە بڕیارەکە کرد و رایگەیاند، "بڕیارەکە بەهۆى کارى لیژنەى هاوبەشى عێراق و تونس لە مانگى ئایارى رابردوو بووە". وەزارەتى دەرەوەى عێراق باسیلەوەشکردووە، ئەم بڕیارە ژمارەى گەشتیارانى عێراق بۆ تونس زیاد دەکات.