پەرلەمان لەبارەی رێکەوتنەکەی هەولێر و بەغداد، میوانداری وەزیری نەوت دەکات
لیژنه‌ی نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق میوانداری وه‌زیری نه‌وت ده‌كات سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی به‌غداد و هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌نارده‌كردن له رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 7ـی ئایاری 2023) لیژنه‌ی نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به سه‌رۆكایه‌تی هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی، سه‌رۆكی لیژنه‌كه میوانداری هه‌ریه‌ک له حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وت عێراق و بریكاری وه‌زیری نه‌وت و ژماره‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی كردووه بۆ تاووتوێكردنی پشتیوانییه داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت له بودجه‌ی ساڵی 2023ـدا.
هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، لیژنه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وت، گفتوگۆی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ رێكخستنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی و خستنه‌ڕووی زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به شایسته‌ی كۆمپانیا رێگه‌پێدراوه‌كان.
حه‌لبووسی له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه لیژنه‌كه‌یان پشتوانی خۆی بۆ ته‌رخانكردنه داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت دووپاتكردووه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان و پێشخستنی پیشه‌سازی نه‌وت له عێراق و نه‌هێشتنی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.