راوێژکارێکی سوپای پاسداران دڵنیایی لە سەلامەتی قائانی دەدات

راوێژکارێکی سوپای پاسداران دڵنیایی لە سەلامەتی قائانی دەدات

تشرینی یه‌كه‌م 10, 2024 11:01
راوێژکارێکی سوپای پاسداران دڵنیایی لە سەلامەتی قائانی دەدات
0

لایک

راوێژکارێکی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەلامەتە و بەمنزیکانە لەلایەن رابەری باڵای ئێرانەوە رێزی لێدەگیرێت.

بەگوێرەى میدیاکانی ئێران، ئیبراهیم جەباری، راوێژکارى سوپای پاسداران رایگەیاندووە، “ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەلامەتە و بەمنزیکانە لەلایەن عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێرانەوە مەدالیای رێزلێنانی پێدەدرێت”.

وتەکانی راوێژکارەکەى سوپای پاسداران لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا دوو بەرپرسی ئەمنی ئێران بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندبوو، دوای کوژرانی حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری حیزبوڵا، قائانی چووەتە بەیروت و لەوکاتەوە پەیوەندییان لەگەڵیدا پچڕاوە.

پێشتریش ئیرەج مەسجدی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران دەنگۆی پێکرانی ئیسماعیل قائانی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باشووری بەیروت رەتکردبووەوە.

دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقى قودسى سەربە سوپای پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی 2020، قائانی وەکو فەرماندەی فەیلەقی قودس دیاریکرا.

En az 10 karakter gerekli