کۆمسیۆن دوایین ئاماری تۆمارکردنی دەنگدەرانی هەرێمی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کۆمسیۆن دوایین ئاماری تۆمارکردنی دەنگدەرانی هەرێمی بڵاوکردەوە

کۆمسیۆن دوایین ئاماری تۆمارکردنی دەنگدەرانی هەرێمی بڵاوکردەوە

ته‌مموز 8, 2024 11:19
کۆمسیۆن دوایین ئاماری تۆمارکردنی دەنگدەرانی هەرێمی بڵاوکردەوە
0

لایک

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوایین ئاماری تۆمارکردنی دەنگدەرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر تۆمارکراون.

بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە کۆی سێ ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەری هەرێمی کوردستان-عێراق، دوو ملیۆن و 901 هەزار و 80 دەنگدەریان تۆمارکراون و کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکە لە سلێمانی زۆرترین دەنگدەر تۆمارکراون بە شێوەیەک لە کۆی ملیۆنێک و 496 هەزار و 152 دەنگدەر، ملیۆنێک و 146 هەزار و 530 دەنگدەر تۆمارکراون، لە پارێزگای دهۆکیش کەمترین ژمارە تۆمارکراوە بە شێوەیەک لە کۆی 926 هەزار و 746 دەنگدەر، 738 هەزار و 193 دەنگدەر تۆمارکراون.

سەبارەت بە پارێزگای هەولێر کۆمسیۆن باسیلەوەکردووە، لە کۆی ملیۆنێک و 366 هەزار و 462 دەنگدەر، ملیۆنێک و 16 هەزار و 357 دەنگدەر تۆمارکراون.

بڕیارە لە 20 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بەردەوامن.

لە رابردوودا بەشێک لە دەنگدەران کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبوو، هەر بۆیە کۆمسیۆن دەرفەتی تا 10 ی ئەم مانگەی بەو دەنگدەرانە داوە سەردانی بنکەکان بکەن و پەنجەمۆرەکانیان تۆماربکەن.

En az 10 karakter gerekli