ئیلۆن ماسك: دوای چوار ساڵی دیکە گه‌شت دەکەین بۆ مه‌ریخ

ئیلۆن ماسك: دوای چوار ساڵی دیکە گه‌شت دەکەین بۆ مه‌ریخ

ئه‌یلول 20, 2024 11:41
ئیلۆن ماسك: دوای چوار ساڵی دیکە گه‌شت دەکەین بۆ مه‌ریخ
0

لایک

ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئه‌مریكی، له‌ ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكسه‌وه‌ رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌یان (سپه‌یس ئێكس) له‌هه‌وڵدایه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ داهاتوودا ده‌رفه‌تی گه‌شتكردن بۆ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بۆ هه‌موان دابین بكات.

ئیلۆن ماسك كۆمێنتێكی له‌سه‌ر پۆستێك كرد كه‌ له‌لایه‌ن كۆمیساری تازه‌ خانه‌نشینكراوی ئه‌وروپا تیێری بریتۆن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ ئایا هێشتا بلیتی گه‌شتكردن بۆ مه‌ریخ ماوه‌؟، له‌به‌رامبه‌ریشدا ماسك ده‌ڵێت، “به‌ هه‌موو جددییه‌كه‌وه‌، سپه‌یس ئێكس هیواداره‌ گه‌شتێك بۆ مه‌ریخ بۆ هه‌مووان دابین بكات، به‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه‌ هاوشێوه‌ی گه‌شتێكی درێژخایه‌نی ده‌ریایی ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ده‌كانی ڕابردوودا هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدار و ناڕه‌حه‌ته‌، به‌ڵام به‌ڕاستی سه‌رگه‌رمییه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت”.

پێشتر ماسك ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پلانی هه‌یه‌ یه‌كه‌م گه‌شتی بێ سه‌رنشینی ئاسمانی كه‌شتی ئه‌ستێره‌یی بۆ مه‌ریخ دوای دوو ساڵ ڕێكبخات و به‌ده‌ستی بهێنێت، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م فڕینی سه‌رنشینی له‌وێ دوای چوار ساڵ ئه‌نجامبدات.

ماسك له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆیدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی (ئێكس) نووسیویه‌تی، “یه‌كه‌م كه‌شتی ئاسمانی له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌چێته‌ سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و بێ سه‌رنشین ده‌بن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی نیشتنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ سه‌ركه‌وتو بێت، یه‌كه‌م فڕینی سه‌رنشین بۆ مه‌ریخ بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا بخرێنه‌ خواره‌وه‌”.

En az 10 karakter gerekli
Tüm Yorumlar (1)
  • أنابيب الحديد الزهر

    EMT Conduit ElitePipe Factory in Iraq offers EMT Conduits known for their exceptional strength and flexibility, ideal for protecting electrical wiring in various industrial and commercial applications. Our EMT (Electrical Metallic Tubing) conduits provide a reliable solution for safeguarding cables from mechanical damage and environmental factors, while their lightweight design facilitates easy installation and handling. As a leading manufacturer in Iraq, ElitePipe Factory ensures that all our EMT conduits meet stringent quality standards, making us a preferred choice for electrical protection solutions. For more details, please visit elitepipeiraq.com.