پۆلیسی دهۆک: گەنجێک بە تۆمەتی سوتاندنی جەستەی خوشکەکەی دەستگیرکرا

پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی سووتاندنی خوشكێكی خۆی رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، لە گەڕەكی ماڵتایێ-ی سەنتەری پارێزگای دهۆك گەنجێك دوای لێدان لە خوشكەكەی ئاگریشی تێبەرداوە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە دەستیپێكرد.

ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبار كە لە شوێنی رووداوەكە هەڵهاتبوو، دوای چوار كاتژمێر لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا.

قوربانییەكە دایكی سێ منداڵە و پۆلیسی دهۆك دەڵێت، رێژەی سووتانەكەی 80%یە و لەئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشكدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، لێكۆڵینەوەی هێزەكانیان لەبارەی تاوانەكەوە بەردەوامە.