فرۆشتنی دەرمان بە شێوەیەک قەدەغە کرا…

فرۆشتنی دەرمان بە شێوەیەک قەدەغە کرا…

لە نووسراوێکدا لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە ئاگاداری گشت دەرمانخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە، کە فرۆشتنی دەرمان بەشێوەی دلیڤەری قەدەغەیە.

حوزه‌یران 5, 2023 21:16
فرۆشتنی دەرمان بە شێوەیەک قەدەغە کرا…
0

لایک

لە نووسراوەکەدا، ئاماژە بە هەردوو نووسراوی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان ژمارە (31) لە (4ـی کانوونی  دووەمی 2022) و گشتاندنی لقی هەولێری سەندیکاکە ژمارە (124) لە (13ـی کانوونی دووەمی 2022) کراوە و ئاماژە بەوەکراوە، “بۆ دواجار هەموو دەرمانخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگاداردەکەینەوەکە کارکردن بە شێوازی دلیڤەری بۆ گەیاندنی دەرمان بە دەستی نەخۆش لە دەرمانخانەکانەوە رێپێدراو نییە و قەدەغەیە”.

لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان روونیکردووەتەوە، هەر دەرمانخانەیەک بەو کارە هەڵبستێت، “رووبەڕووی سزا دەبێتەوە و خاوەن مۆڵەتی دەرمانخانەکە دەدرێتە لیژنەی زەبتی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان”.

هاوکات لە نووسراوەکەدا روونکراوەتەوە، مەبەست لە دلیڤەری، فرۆشتنی دەرمانە لە رێگەی تەلەفۆن، ئەپلیکەیشن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا.

En az 10 karakter gerekli