یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە 2731 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بانکە گەورەکانی ئەمریکاش پێشبینی دەکەن نرخەکە هێشتا بەرزتر بێت.
دوینێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ تاوەکو 2740 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام لە درێژایی مامەڵەکاندا لە دوای نیوەڕۆ، هەندێ لە قازانجەکانی لەدەستدا و بۆ نزیکەی 2720 دۆلار دابەزی، ئەمڕۆش دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتووەتەبەر.
هاوکات سیتی بانکی ئەمریکا، یەكێک لە گەورەترین بانکەکانی جیهان، پێشبینیی کردووە؛ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە ماوەی 3 مانگی داهاتوودا بۆ 2800 دۆلار بەرزببێتەوە، هەروەها لە ماوەی 6 تاوەکو 12 مانگدا بگاتە 3000 دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نوێترین پێشبینیی بانکە گەورەکانی ئەمریکا بۆ نرخی کانزای زەرد.
پۆڵ وۆنگ، ستراتیژیست له بازاڕ له كۆمپانیای سپرۆت ئهسێت مهنجهمهنێت، له یاداشتێكدا، دوای نرخهكهی، نوسیویهتی، “زێڕ چوهته قۆناغێكی نوێی بهرزبونهوه كه بههۆی هۆكارهكانی وهك كڕینی بانكی ناوهندی، بهرزبونهوهی قهرزهكانی ئهمریكا و ئهگهری گهیشتن به بهرزترین ئاستی دۆلاره”.
بانکەکە ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر بانکی ناوەندیی ئەمریکا بەردەوام بێت لە کەمکردنەوەی سوودی بانکی، هەروەها رەوشی بازاڕەکانی ئەمریکا بەرەو خراپی بڕوات و خواستی وڵاتە گەورەکان بۆ کڕینی زێڕ بەتایبەتی لە چین بەرزبێتەوە، ئەوا پێشبینییەکانی بانکەکە دێنەدی.
سیتی بانک دەڵێت شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست یەکێک لەو هۆکارانە بووە، کە نرخی زێڕی بەرزکردووەتەوە.