هەر فەرمانبەرێک قەرزاری حکومەت بێت ناتوانێت گەشت بکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەر فەرمانبەرێک قەرزاری حکومەت بێت ناتوانێت گەشت بکات

هەر فەرمانبەرێک قەرزاری حکومەت بێت ناتوانێت گەشت بکات

ئاب 31, 2023 19:01
هەر فەرمانبەرێک قەرزاری حکومەت بێت ناتوانێت گەشت بکات
0

لایک

وەزارەتی دارایی عێراق توانا و دەسەڵاتەكانی بۆ ڕێگریكردن لە گەشتكردنی ئەو كەسانە ڕوونكردەوە كە پارە قەرزاری حكومەتن لەلایەن ئەو دامودەزگایانەی كە قەرزیان پێداون و بەپێی رێنماییەكانیش، لایەنە پەیوەندیدارەكان دەتوانن رێگری لە هەر فەرمانبەرێك بكەن گەشتبكات ئەگەر قەرزی حكومەتی لەلا هەبێت.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی كە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە تێیدا هاتووە، “سەبارەت بە یاسای كۆكردنەوەی قەرزی حكومەت ژمارە (56)ی ساڵی 1977 هەمواركراو لەبارەی قەدەغەكردنی گەشتكردن، بەو پێیەی یاساكە دەسەڵاتی داوە بە دامودەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی ئەو ماددەیە”.

ئەوەشی روونكردووەتەوە، ئەو بەرپرس و دەزگایانەی دەسەڵاتی رێگریكردن لە فەرمانبەریان هەیە بۆ گەشتكردن بریتین لە (وەزیرەكان، بریكاری وەزارەتەكان، سەرۆكی شارەوانی بەغداد، بەڕێوەبەرانی شارەوانییەكان لە پارێزگاكان، پارێزگارەكان، سەرۆكی دامەزراوەكان، بەڕێوەبەرە گشتیەكان، هەر فەرمانبەرێكی تر كە پلەكەی لە پلەی چوارەم لە فەرمانبەری شارستانی كەمتر نەبێت) یان هاوتاكەی لە یاسا و ڕێساكانی خزمەتی شارستانیدا هاتبێت، بە مۆڵەتی وەزیری پەیوەندیدار و بەڕێوەبەرانی ناحیەكان سەبارەت بە دەركردنی هۆشداری دەسەڵاتی ڕێگریكردن لە گەشتكردنی قەرزداریان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ئەگەری ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە پێویستی بە ڕێگریكردن لە گەشتكردنی قەرزدار هەبێت بۆئەوەی گەرەنتی كۆكردنەوەی بڕی قەرزەكە بكات، ئەوا پێویستە بڕیارێكی دادوەری بەو مەبەستە بەدەستبهێنێت.

En az 10 karakter gerekli