نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە دوو ھەزار و ٧٢١ دۆلار.
لە ھەرێمی کوردستان-عێراق نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ گەیشتە ٦٨٢ ھەزار دینار و عەیارە ٢١ گەیشتە نزیکەی ٦٠٠ ھەزار دینار، یەک مسقاڵ عەیارە ١٨ ش بە ٥١٥ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و کەمکردنەوەی رێژەی سودی بانکی لەلایەن بانکە فیدڕالیەکانی ئەمریکا و زۆری خواست لەسەر زێڕ وایکردووە نرخی زێڕ بەرزببێتەوە.
شارەزایانی ئابوری پێیان وایە نرخی زێڕ لە چەند مانگی داھاتوودا و بە دیاریکراوی لە مانگی کانونی یەکەمدا زیاتر بەرزدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت یەک ئۆنسە بگاتە سێ ھەزار دۆلار.
نرخی زێڕ بە تەنیا لە ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠٪ بەرزبوەتەوە و بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکردووە.