سبەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بانگێشتی وەزیری دارایی عێراق دەکەن بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێك.
جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، سبەی لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆدەبێتەوە و بانگهێشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی دكەن.
راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەكرێت لەسەر پڕۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکان و هەروەها پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان.