سوودانی: هاوردەکردنی غاز رادەگیرێت

سوودانی: هاوردەکردنی غاز رادەگیرێت

ئه‌یلول 2, 2023 16:43
سوودانی: هاوردەکردنی غاز رادەگیرێت
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی وزە لەمساڵدا باشتردەبێت لەگەڵ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و لە دوو ساڵی داهاتوودا عێراق پشت بە بەرهەمهێنانی غاز دەبەستێت و هاوردەکردنی ڕادەگرێت.

شاندێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە و ڕاگەیەندراوێکییان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دۆخی ئێستای عێراق و کارەبا و دۆسیەی ئاو و جوڵە هەرێمی و ناوخۆییەکان و سنوور تاوتوێ کران.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندوە، بەرهەمهێنانی وزە لەمساڵدا باشتردەبێت لەڕێگەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و پلانێک بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی کارەبا و باشترکردنی.

سوودانی وتویەتی؛ لە ماوەی دوو ساڵدا عێراق پشت بە بەرهەمهێنانی غاز دەبەستێت و هاوردەکردنی غازی سروشتی لە دەرەوە ڕادەگرێت و بەو هەنگاوەش بەرهەمهێنانی کارەبا باشتردەبێت.

En az 10 karakter gerekli