وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووتەوە، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 27ی حوزەیرانی 2024، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازییەوە ئامادەکرا و رەوانەی بەغداد کرا.

هەروەها ئاماژەی داوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی کراوە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.