سه‌رۆکكۆماری عێراق و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە نیویۆرک له‌باره‌ی قه‌یرانی ئاو و وشكه‌ساڵی له عێراق كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئاو له نیویۆرک، هه‌ریه‌ک له له‌تیف ره‌شد سه‌رۆکكۆماری عێراق و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له نیویۆرک، به ئاماده‌بوونی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه و نزار ئامێدی، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق و ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدانی، پارێزگاری به‌سره كۆبوونه‌وه، تیایدا تاووتوێی ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆڕبه‌ندی ئاو له نیویۆركیان كرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشک خرایه‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه دووچاری عێراقییه‌كان بووه‌ته‌وه، وه‌ک ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی به بیابانبوون و وشكه‌ساڵی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق، كه كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته‌سه‌ر زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان له‌و وڵاته.
گۆتێرێس له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كانی عێراق ده‌كه‌م له‌باره‌ی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو، له‌كاتێكدا خاوه‌نی دوو رووباری گه‌وره‌ی وه‌ک دیجله و فوراته.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ پشتگیریكردنیان له عێراق دووپاتكرده‌وه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له عێراق.