مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی به‌رپرسی لقی 22ی حزبه‌كه‌ی له گه‌رمیان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێـت، “له پێناو سه‌قامگیری و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن و ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه بدۆزنه‌وه و رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه”.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ڕۆژی دووشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2024 ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی 22ی پارتیمان له‌كاتی رۆیشتنی بۆ ئه‌ركی فه‌رمی رۆژانه‌ی خۆی له شاری كه‌لار، ده‌كرێته ئامانج و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ته‌قێندرێته‌وه، خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “ئێمه له‌كاتێكدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیه ده‌كه‌ین كه هه‌ڤاڵانی پارتیمان كراونه‌ته ئامانج، داوامان له داموده‌زگاكانی سنووره‌كه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی له‌و كرده‌وه نا مرۆڤانه و تیرۆرستیه بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی بۆ پارتیمان و رایگشتی و خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكه‌ن”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، “ئه‌و جۆره كاره تێكده‌رانه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به ئامانجگرتنی هه‌ڤاڵان و كادیرانی پارتیمان له لایه‌ن هه‌ر لایه‌ن و گروپێكه‌وه بێت قبوڵكراو نییه و رێگا ناده‌ین تێكدهران به مه‌رامه‌كانیان بگه‌ن، بۆیه له پێناو سه‌قامگیری و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن و ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه بدۆزنه‌وه و رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه”.