ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی کاری عێراقی ئەمەریکی ڕایگەیاند: عێراق لەداهاتوودا پشت بە نەوت نابەستێت و پشت بە جێگرەوەی نەوت دەبەستێت لە دوای ساڵی 2028.
لە درێژەی قسەکانیدا، سودانی دەڵێت: وڵاتانی جیهان ملیاران دۆلار بۆ وزەی جێگرەوەی نەوت دەبەستن بە تایبەت دوای جەنگی ئۆکرانیا و پێویستە وڵاتە نەوتییەکانیش دەستبەرداری نەوت ببن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق خاوەنی سەرچاوەی سروشتییە کە تا ئێستا وەبەرهێنانی تێدا نەکراوە و کەرتی تایبەت هاوبەشیانەن لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند: دەستمان بە وەبەرهێنانی لە غازدا کردووە کە ساڵانە چوار ملیار دۆلار تیچوەکەیەتی و لە ساڵانی داهاتوودا غاز هەناردەی دەرەوەی دەکەین.