وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بڕی 443 ملیار دینار وەک شایستەی مانگی نیسانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.
وەزارەتی دارایی و ئابووری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی 443 ملیار دینار وەک شایستەی مانگی نیسانی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.
دوێنێش، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه 14ی ئایاری 2024 نزیكه‌ی 168 ملیار دینار به سێ گوژمه وه‌ك شایسته‌ی مووچه‌ی مانگی نیسانی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان كراوه و مووچه‌ی ئه‌و چین و توێژانه دابه‌شده‌كرێت كه له به‌غداوه ته‌مویله‌كانیان گه‌یشتووه.