وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگهیاند، سبەی پێنجشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت، ئەو مووچەخۆرانەشی لە ڕێی پرۆژەی “هەژماری من”ەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان-عێراق، له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، “کەمێک لەمەوبەر بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 ههزار و 779 دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێر(ئەربیل) بانکی ناوەندی عێراق”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، سبەی پێنجشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت و ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پڕۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.