ئۆپیک: “لە ئایاردا خستنە بازاڕی نەوت یەک ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە”

نێجیریا، ئێران و ئەنگۆلا لە ئۆپیکدا زۆرترین رێژەی بەرهەمی نەوتی خاویان زیاد کردووە. سعوودیە، ئیمارات و کوێت زۆرترین پاشەکشەیان لە بەرهەمدا کردووە.

رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)، بڵاویکردەوە کە رێژەی خستنە بازاڕی نەوتی جیهانی لە مانگی ئایاردا بەراورد بە مانگی پێشتر رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ 100 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل.

بەپێی راپۆرتی مانگانەی ئۆپیک سەبارەت بە بازاڕی نەوت، بەرهەمی رۆژانەی نەوتی خاوی رێکخراوەکە لە مانگی ئایاردا بەراورد بە مانگی پێشتر 464 هەزار بەرمیل کەمیکردووە و 28 ملیۆن و 60 هەزار بەرمیل بووە.

هاوکات بەشی ئۆپیک لە بەرهەمی نەوتی جیهاندا بە سەدا 28 تۆمار کراوە.

لەو ماوەیەدا نێجیریا، ئێران و ئەنگۆلا لە ئۆپیکدا زۆرترین رێژەی بەرهەمی نەوتی خاویان زیادکردووە. سعوودیە، ئیمارات و کوێت زۆرترین پاشەکشەیان لە بەرهەمدا کردووە.

لە هەمان کاتدا وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک بەرهەمی رۆژانەی نەوتیان نزیکەی 600 هەزار بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە 72 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل.

بەم شێوەیەش رێژەی خستنە بازاڕی نەوتی جیهانی لە مانگی ئایاردا بە بەراورد بە مانگی پێشتر رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ 100 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل. ئەمە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان ماوەدا نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بووە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا داخوازی نەوت لە جیهاندا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رۆژانە دوو ملیۆن و 350 هەزار بەرمیل بێت و بگاتە 101 ملیۆن و 910 هەزار بەرمیل.