سوودانی بۆ ئەمریکا: عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەر نییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی بۆ ئەمریکا: عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەر نییە

سوودانی بۆ ئەمریکا: عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەر نییە

ئه‌یلول 22, 2023 11:53
سوودانی بۆ ئەمریکا: عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەر نییە
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە ئەمریکا دەکات پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان بەرەوپێشەوە ببەن و راشیگەیاند “کاردەکەین بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوە ئابوورییەکانی عێراق”.

سوودانی لەمیانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ تۆڕی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی، كە لە نیویۆرك بەڕێوەچوو رایگەیاند، عێراق وڵاتێكی كاریگەرە لە بازاڕی وزەی جیهاندا، هەروەها دەرفەتی زۆر بۆ كۆمپانیا ئەمریكییەكان هەیە بۆ ئەوەی لە كەرتە جیاوازەكاندا كارمان لەگەڵ بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەر نییە، جا لە ئەمریكاوە بێت یان لە هەر وڵاتێکی تری هاوپەیمانانەوە، چونکە هێزە ئەمنییەكانی عێراق گەیشتوونەتە قۆناغێكی پێشكەوتوو و ئامادەباش.

وە وتیشی، ئامانجی ئەوەیە عێراق بكاتە وڵاتێكی چالاك لە بازاڕی وزەی جیهانیدا و بۆ ئەم مەبەستە كاردەكەین بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی ئابووری، و وەبەرهێنان لە غاز و داهاتی دارایی بۆ كاراكردنی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و بازرگانی.

ئەمە لە کاتێکدایە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگێشتنامەی جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەمریکا و وا بڕیارە لە گەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی دۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایشی ناوچەکە و پەیوەندییە کانی نێوان عێراق و ئەمریکا بکەن.

En az 10 karakter gerekli