به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، لە ماوەى نێوان رۆژى دووشەممە تا رۆژى هەینى هەفتەى داهاتوو شەپۆلێکى بارانبارین روولە ناوچەکە دەکات، لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و تورکیا شەپۆلێکى بارانبارین سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (4-5) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ و خێراىی با لەسەر خۆ دەبێت (5-15) كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا.
ئەوەش هاتووە، سبەی هەینی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، خێراىی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10-20) كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا لەکاتەکانی شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی خێرایی با هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم بۆ سەرووی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا.
کەشناسی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، “لەماوەى نێوان رۆژى دووشەممە تا رۆژى هەینى هەفتەى داهاتوو شەپۆلێکى بارانبارین روولە ناوچەکەمان دەکات، لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و تورکیا شەپۆلێکى بارانبارین سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە”.
ئاشکراشیکردووە، رۆژى دووشەممە سەرەتا بارانبارینى کەم لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت و رۆژى سێشەممه و چوارشەممه و شەپۆلى بارانبارین بەهێز دەبێت، بەگوێرەى نەخشەکانى بارانى پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستى دابارین بەشێوەى لێزمەباران و هەورە تریشقە و هەندێک کات بەرزبونەوەى ئاستى ئاویش دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما، لەگەڵ نزیکبوونەوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە زانیارى زیاتر بڵاودەکەینەوە.