جارێكی دیكه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی موشه‌كه‌وه كرایه ئامانج
گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان له رۆژئاوای ئه‌نبار كردۆته ئامانج.
گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌راگه‌یه‌ندراوێدا بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ موجاهیدانی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به مووشه‌كی جۆری سالڤۆ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئه‌مریكیان له رۆژئاوای عێراق بۆردومان كردوه.
گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق به‌رپرسیارێتی خۆی له به ئامانجگرتنی بنكه‌ی ئه‌مریكی له عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ریر له هه‌ولێر و بنكه‌ی ته‌نه‌ف و مالیكیه له سووریا له ئه‌ستۆ گرتووه، هاوكات هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵێنیانداوه ئۆپه‌راسیۆنی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن، جه‌ختیان له‌وه‌كردۆته‌وه، به‌دیار ته‌ماشاكردنی بۆردومانكردنی بنكه‌كانیان ناوه‌ستن و وه‌ڵامی توندیان ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا و بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، زیاتر له 100 جار بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا كراونه‌ته ئامانج.