وەزیری بەرگری عێراق: ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەناو پێنج کەمپدا چەککراون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری بەرگری عێراق: ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەناو پێنج کەمپدا چەککراون

وەزیری بەرگری عێراق: ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەناو پێنج کەمپدا چەککراون

ئه‌یلول 19, 2023 21:20
وەزیری بەرگری عێراق: ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەناو پێنج کەمپدا چەککراون
0

لایک

وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، سەرجەم هێزە کوردییەکانی ئێران چەککراون و رەوانەی پێنج بنکەی سەربازی ناوخۆی عێراق کراون، لەگەڵ تورکیا و ئێران رێگای سیاسی و دبلۆماسی کێشەکان چارەسەر دەکەن، دەشڵێت، “رێگا نادەین وڵاتانی دراوسێ هەڕەشە لەسەر خاکی عێراق دروستبکەن”.

سابت محەمەد وەزیری بەرگری عێراق بە تۆڕی میدیایی “العراقیة”ی راگەیاند، سەرجەم هێزە کوردییەکانی ئێران چەککران و رەوانەی پێنج بنکەی سەربازی ناوخۆی عێراق کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێگە نادەن خاکی عێراق هیچ هەڕەشەیەکی وڵاتانی دراوسێی لەسەر بێت، رێگای تایبەتی دبلۆماسی و سیاسی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هیچ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە عێراقدا نییە و تەنها چەند راوێژکارێکی سەربازی سەر بە هاوپەیمانان راهێنان بە هێزە عێراقییەکان دەکەن و وتیشی، “پێویستمان بە هێزی دیکە نییە و هێزە سەربازییەکانی خۆمان ئامادەن بۆ پاراستنی خاکی عێراق”.

باسی لەوەشکرد، لیژنەیەکی سەربازی لە نێوان بەغداد و واشنتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێخستنی کاری راوێژکارەکانی سەر بە هاوپەیمانان پێکهێنراوە، کۆبوونەوەکانی ئەو لیژنەیەش بەردەوامە و کۆتا کۆبوونەوەیان چەند رۆژێک پێش ئێستا بووە لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی 19ی مانگی (ئازار/3)ی ئەمساڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رێککەوتنێکی ئەمنیان بۆ چەککردن و دوورخستنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ بە ئێران واژۆکرد.

En az 10 karakter gerekli