کەشتییەکی هیندستان بە 15 سەرنشینەوە رفێندرا
ئاژانسی هه‌واڵی ANI هیندستان بڵاویكرده‌وه، كه‌شتییه‌كی هیندستان به‌ناوی MV Lila Norfolk كه ئاڵای لیبیریای به‌رزكردبووه‌وه، له كه‌ناراوه‌كانی سۆماڵ رفێندرا.
ئاژانسه هیندییه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هێزێك له هیندستانه‌وه به‌ره‌و شوێنی رفاندنی كه‌شتییه‌كه جووڵه‌ی پێكراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هیندستانیش له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، 15 هاووڵاتی هیندی سه‌رنشینی كه‌شتییه‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه ده‌شڵێت، فڕۆكه هیندییه‌كان له دووره‌وه چاودێری كه‌شتییه‌كه ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ تیمه هیندییه‌كه‌ی سه‌ر كه‌شتییه‌كه به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی رۆیتەرز له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، لەدوای رفاندنی کەشتییەکەوە، هێزی دەریایی هیندستان ژمارەیەک کەشتی جەنگی لەزەریای هیند بڵاوەپێکردووە و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی كه‌شتییه‌كه دەدەن.