داهاتی سۆنی كەمدەبێتەوە

داهاتی سۆنی كەمدەبێتەوە

ئاب 9, 2023 20:49
داهاتی سۆنی كەمدەبێتەوە
0

لایک

کۆمپانیای سۆنی بۆ تەکنەلۆژیا رایگەیاند داهاتی دامەزراوەکەیان لەمساڵدا بەڕێژەی 31% دابەزینی بەخۆوە بینیوە کە بە بڕی یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و لە ئێستادا کاردەکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە داراییانە لە ساڵی داهاتوودا.

گەورە کۆمپانیای سۆنی بۆ بواری تەکنەلۆژیا کە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی بەرهەمی ئەلیکترۆنی بەکاربەر رایگەیاند، “بەهۆی لاوازیی چالاکییە داراییەکان و یەکە تایبەتەکانی بە بەرهەمهێنانی فیلم، قازانجی چارەکی یەکەمی دامەزراوەکەیان دابەزینی بەخۆوە بینیەوە”.
بە پێی خەمڵاندنەکان، قازانجەکانی سۆنی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 31% دابەزیوە و گەیشتووەتە 253 ملیار یەنی دراوی ژاپۆنی، کە دەکاتە یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.

قازانجەکانی کۆمپانیاکە لە بەرهەمهێنانی فیلمدا بە رێژەی دوو لەسەر سێ دابەزیووە، بەهۆی کەمبوونەوەی فرۆشی ناوەڕۆکی تەلەفزیۆنی و هەروەها زیادبوونی “تێچوی مارکێتین” دوای ئەوەی کۆمپانیاکە فیلمی زیاتری بۆ سینەماکان بڵاوکردوەتەوە.

كۆمپانیای سۆنی کە سەردەمێک بوو پاڵەوانی گۆڕەپانی ئامێرە ئەلیکترۆنییە بەکاربەرەکان بوو، لەئێستادا زیاتر ئامانجی کارکردنە لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تایبەت بە خستنەڕوی فیلم و موزیك و یارییەکان، لەگەڵ دروستکردنی هەستەوەری وێنە.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، كۆمپانیای سۆنی ڕایگەیاند “لە هەوڵدان بەشێک لە یەکە داراییەکەی کە بیمەی ژیان و بانکی لەخۆدەگرێت جیابکاتەوە، بەوپێیەی چاوی لەوەیە وەبەرهێنان لە کاروباری کات بەسەربردندا بکات”.

ئاشکراشیکرد، “پێشبینی فرۆشتنی 25 ملیۆن ئامێری یاریکردنی جۆری (پلەی ستەیشنی 5) دەکات لە ساڵی دارایی ئێستاییدا، ئەو ژمارەیەش پێوانەییە بۆ کۆمپانیاکە لەدوای ئەو زنجیرە قەیرانانەی دوچاری بووە”.

En az 10 karakter gerekli