سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئهمشهو دهیان مووشهكیان ئاڕاستهی ئیسرائیل كردوه و “ئەگەر ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران، ڕووبەڕووی هێرشی توند دەبێتەوە”.
سوپای پاسدارانی ئێران ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەیان مووشەكیان ئاراستەی خاكی ئیسرائیل كردوە و چەند پێگەیەكی گرنگیان بە ئامانج گرتووە
ئاماژەی بەوەشكرد، “هێرشەكە لەتۆڵەی شەهیدكردنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان و عەباس نیلفرۆشیان، فەرماندەی باڵای پاسداران بووە”.
سوپای باسداران باسی لەوەشكردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و ئاگادارکردنەوەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و پاڵپشتیی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزارەتی بەرگری بووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەپێی مافە یاساییەکانی وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەکان وەڵامێکی سەربازیە.
ئەوەشی خستەڕوو، “هۆشدارییەک دەدرێتە ڕژێمی زایۆنی ئەگەر کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران، ڕووبەڕووی هێرشی تون دەبێتەوە”.