مەسرور بارزانی: پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق ناكات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق ناكات

مەسرور بارزانی: پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق ناكات

ئازار 19, 2024 16:13
مەسرور بارزانی: پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق ناكات
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، 19-03-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد. 

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا”.

لەبارەی بابەتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە، سەرۆکی حکومەت ڕوونیکردەوە “ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنین کە لەسەر بنەمایەکی دادپەروەرانە و لە چوارچێوەی پاراستنی مافەکانی گشت پێکهاتەکانی کوردستاندا بێت و دوور بێت لە ئەجێندای سیاسی”.

سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە کە “هەنگاونان بەرەو تاکڕەوی و دیکتاتۆری و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، خزمەتی ئاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی عێراق ناکات”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق، خواستی وڵاتەکەی لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە”.

En az 10 karakter gerekli