وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارنەکراوە
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارنەکراوە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارنەکراوە

ته‌مموز 1, 2024 11:12
وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارنەکراوە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار کرابێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-06-2024، د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، “هاووڵاتییەکی عەرەبی دانیشتووی بەغدا، دوای ئەوەی بە مەبەستی چارەی پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندیی کردووە لە شاری هەولێر، پزیشکەکان گومانی ئەوەیان لێ کردووە کە نیشانەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی هەیە، بۆیە ڕاستەوخۆ پشکنینیان بۆ کردووە و تا ئێستا ئەنجامی پشکنینەکە دەرنەچووە و نەخۆشەکە لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە و دۆخی تەندروستی جێگیرە”.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێنج حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەم ساڵدا لە هەرێم تۆمار کراون، دووانیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و سێ حاڵەتیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و یەکێک لە تووشبووانیش گیانی سپاردووە.

En az 10 karakter gerekli