حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن بە دۆلار ده‌ركرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، "لەمەودوا رەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەكان و خاڵە گومرگییەكان، لە جیاتی دۆلار، دراوی دینار وەردەگیرێت و هەر لایەنێكیش پێیەوە پابەند نەبێ، سزا دەدرێت". فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە نووسراوێكدا بە بڕیاری ژمارە 227ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە لە 20ی ئەیلولی 2023 گشتێندراوە، هاتووە، "پشتبەست بە حكومەكانی ماددەی هەشتەم، لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ژمارە 3ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، لەسەر پێشنیاری وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیار درا وەرگرتنی رەسمی گومرگی و ڕەسمی باجی گومرگی لە دەروازە سنووری و خاڵە گومرگییەكان تەنیا بە دیناری عێراقی بێت". ئەوەشهاتوە، "سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەم بڕیارەوە پابەند دەكرێن، لە كاتی سەرپێچیشدا لە دەروازە سنووری و خاڵە گومرگییەكان، لایەنی سەرپێچیكار ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە".