حکومەتی هەرێم دوو داوا لە لایەنەکانی هەرێم و عێراق دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • حکومەتی هەرێم دوو داوا لە لایەنەکانی هەرێم و عێراق دەکات

حکومەتی هەرێم دوو داوا لە لایەنەکانی هەرێم و عێراق دەکات

ئاب 9, 2023 21:01
حکومەتی هەرێم دوو داوا لە لایەنەکانی هەرێم و عێراق دەکات
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوو پەیامیان هەیە کە یەکێکیان بۆ لایەنەکانی هەرێمە و داوا دەکەن هەمووان پێکەوە بچنە گفتوگۆکانەوە لەبارەی پرسی یاسای نەوت و گاز، داواش لە لایەنەکانی عێراق دەکەن کە پشک و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم بدەن.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەمشەو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “حکومەتی هەرێم خواستی ئەوەیە کە مافی خەڵکی کوردستان لە بەغدا پارێزراو بێت و لەمبارەیەوە دو پەیاممان هەیە کە یەکەمیان بۆ لایەنەکانی هەرێم و لایەنەکانی عێراقییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا پرسی پڕۆژە یاسای بودجە ئەولەویەتە و جیاوازە لە پڕۆژەی بودجە و داوا لەلایەنەکانی هەرێم دەکەن کە پێکەوە بچنە پێشەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بکەن لەگەڵ بەغداد و ئەم بابەتە جیاوازە لە بابەتی بودجە چونکە بۆ ماوەیەکی زیاترە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتیشی، “پەیامی ئێمە بۆ لایەنەکانی عێراق ئەوەیە کە پشک ماف و بەرکەوتەی هەرێم بدەن لە دەرەوەی ئەوە شتی دیکە قبوڵکراو نیە، ئێستاش گفتوگۆکانی نێوانمان لەوبارەیەوە هێشتا لەسەرەتادایە، نامانەوێت ئەوەی لە پڕۆژی یاسای بودجە روویدا لە پڕۆژە یاسای نەوت و غاز دوبارەببێتەوە”.
پەیوەست بەگرانکردنی نرخی کارەبا لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون، پێشەوا هەورامانی وتی، “وەکو قۆناغی سەرەتا پلانەکە لە هەندێک لە سیتییەکان جێبەجێکراوە و ئەگەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا ئەوا پڕۆژەکە دەکرێتە سەرتاسەری بەڵام پڕۆکە سوودی زۆری هەیە و رێکخستن و چاکسازی هەمیشە بەربەستی هەیە بەڵام ئێمە بەبێ گوێدانە بەربەستەکان بەردەوام دەبێت”.

En az 10 karakter gerekli