نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئیتاڵیا و لەلایەن پاپای ڤاتیکان پێشوازی لێکرا
لەسەر بانگهێشتنی جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵی، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم لە رۆمای پایتەختی ئەو وڵاتەیە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی بۆ برهودان به پهیوهندییهکان و فراوانکردنی بوارهکانی هاریکاریی هاوبهش و چهند پرسێکی جێی بایهخی ههردوولا، لە رۆما لەگەڵ میلۆنی و لە ڤاتیکانیش لەگەڵ پاپا فرانسیس، ڤاتیکان کۆدەبێتەوە.
ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم بۆ ئیتاڵیا، زیاتر لە سێ مانگ دوای سەردانەکەی میلۆنی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دێت.
شایەنی باسە، بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەو پەیوەندیی سەربازی و بازرگانیانەی ئیتاڵیا بە هەرێم و عێراق دەبەستنەوە تاوتوێدەکەن.