ئەمڕۆ گەڕانەوەی حاجییانی عێراق دەستپێدەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ گەڕانەوەی حاجییانی عێراق دەستپێدەکات

ئەمڕۆ گەڕانەوەی حاجییانی عێراق دەستپێدەکات

حوزه‌یران 21, 2024 11:18
ئەمڕۆ گەڕانەوەی حاجییانی عێراق دەستپێدەکات
0

لایک

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، رایگەیاند، لە ئەمڕۆ هەینییەوە، یەکەم کاروانى حاجییان بەرەو عێراق دەست بەگەڕانەوە دەکەن و ئەوانیش وەک وەزارەتەکەیان، تەواوى ئامادەکارییەکانیان دەستپێکردووە.

بەگوێرەى راگەیەندراوێک، کە شەوى رابردوو، وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەئەمڕۆ هەینییەوە، یەکەم کاروانى حاجییان، لەرێگەى فڕۆکەخانەى جەددەوە دەگەڕێنەوە بۆ فڕۆکەخانەکانى عێراق، هەروەها بۆ هەر رۆژێک دوو گەشت ئەنجامدەدرێت.

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، ئاماژەى بەوەشکردووە، پڕۆسەى گەڕانەوەى حاجییان لەئەمڕۆ هەینییەوە تاوەکو 3ى تەمووز بەردەوامدەبێت.

هاوکات ئەوەشیخستووەتەڕوو، کارگێڕى فڕۆکەخانەکان پلانى پێشوەختەیان ئامادەیە، بەمەبەستى سەلامەتى و کوالێتى خزمەتگوزارییەکانیان لەبەرامبەر پێشوازیکردن لە حاجییانى ماڵى خودا.

پشکی عێراق، لە وەرزی حەجى ئەمساڵ، 33 هەزار و 690 حاجی بووە، لەو ژمارەیەش پشکی هەرێمی کوردستان-عێراق بە 13.9%ی کۆی پشکی عێراق دیاریکراوە، ئەم پشکە رێبەران و بەڵێندەر و کارگێڕان لەخۆدەگرێت.

En az 10 karakter gerekli