پلاسخارت پیرۆزبایی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە تەواوی موسڵمانانی عێراق دەکات

مانگی پیرۆزی رەمەزان مانگی ئاشتی و خوداپەرستییە بۆ موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهان

جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی عێراق دەکات.

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە توتێکدا نووسیویەتی: "مانگی پیرۆزی رەمەزان مانگی ئاشتی و خوداپەرستییە بۆ موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهان".

ئاماژەی بەوەشداوە، لەم مانگەدا خێزان و هاوڕێکان کۆدەبنەوە بۆ پتەوکردنی بەها هاوبەشەکانیان لە لێبوردەیی و چاکەکردن.

پلاسخارت لە تویتەکەیدا دەشڵێت، نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەبۆنەی هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی عێراق دەکات.