سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند

كانونی دووه‌م 6, 2025 19:38
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند
0

لایک

جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکی پارتی لیبراڵ و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا راگەیاند.

بەڵام تاوەکو دەستنیشانکردنی کەسێکی نوێ، ترودۆ لە پۆستی سەرۆکوەزیراندا دەمێنێتەوە.

ترودۆ لە گوتارەکەیدا رایگەیاند، “کەنەدا ئەمڕۆ وڵاتێکی باشترە تاوەکو ئەو کاتەی بوومە سەرۆکوەزیران لە ساڵی 2015. سیاسەتی ئابووریمان کاریگەری لەسەر هەمووان هەبوو، نەک تەنیا دەستەبژێرێکی کۆمەڵگە”.

هەروەها وتی، بەهۆی ململانێی نێوخۆیی حیزبەکەیەوە ناتوانێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ببێتەوە سەرۆکی حیزب و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا.

جەستن ترودۆ لە 2013ـەوە سەرۆکی پارتی لیبراڵە و زیاتر لە نۆ ساڵیشە سەرۆکوەزیرانی کەنەدایە.

بەم دواییانە، بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ زیادکردنی باجی گومرگی دووچاری چەندین گوشار بووەوە. لە لایەکی دیکەوە، چەندین هاوپەیمانی نزیکی پشتیان لێکرد و لێی دوورکەوتنەوە. ئەمە جگە لە ئەنجامی راپرسییەکان کە پێدەچێت چیدی خوازراوی گەلی کەنەدا نەبێت.

بڕیارە هەڵبژاردنی گشتیی کەنەدا لە 25-10-2025 بەڕێوەبچێت. راپرسییەکان نیشانی دەدەن پارتەکەی ترودۆ شکست دەهێنێت، بۆیە لەوانەیە بڕیارەکەی لەوەوە سەرچاوەی گرتبێت، پێش ئەوەی داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێبکرێت. پێشبینیش دەکرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.

En az 10 karakter gerekli