له هه‌ولێر شوفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، كامێرای چاودێری سه‌ر ترافیكلایته‌كان كار ده‌كه‌ن..
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه كه له ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌وه كامێرای چاودێری سه‌ر ترافیكلایته‌كان له چواریانی شه‌قامی مه‌خموور كار ده‌كات.
هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: سەرجەم هاووڵاتی و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا دانانی کامێرای چاودێری سەر ترافیکلایتەکان لە هەر چوار لای ترافیکی مەخموور 100 مەتری تەواو بووه.
هاووڵاتییانیشی ئاگادار كرده‌وه كه كامێرا‌كان له رۆژی چوارشه‌م رێکەوتی 2023/5/24 وەک تاقیکردنەوە کاریان پێ دەکرێت، دواتریش لە هەفتەی داهاتوو بەشێوەی بەردەوام ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كامێرا‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند سه‌رپێچییه‌ک تۆمار دەکەن كه بریتین له لێدان لە چرای سووری ترافیکلایت، دەرچوون لە خێرایی ڕێگه‌پێدراوی شەقام لە کاتی چرای سەوز، گرتنی دەستەڕاستی کراوەی ترافیکلایت، ڕاوەستان لەسەر هێلی پەڕینەوەی پیادەکان و بەزاندنی ستۆپ لاین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر تکاشی لە شوفێران كرد بۆ سەلامەتی خۆیان و تووشنەبوون بە سزادان ئەو سەرپێچییانە نەکەن.