مەسرور بارزانی جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان دەکات

مەسرور بارزانی جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان دەکات

ئایار 9, 2024 16:41
مەسرور بارزانی جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان دەکات
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم له‌گه‌ڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا كۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، هاوڕان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کات و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لەبەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردنن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی پێشوازی لە عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کرد ، برەودان بە پەیوەندیی دولایەنە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتوری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادیی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تاوتوێ کرا.

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و جەختی لەوەکردەوە کە “هەرێمی کوردستان، هاوپەیمان و هاوبەشێکی ستراتیژی 360 پلەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایە لە عێراق و ناوچەکەدا”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “هەردولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و کارکردن لەپێناو برەودان بە بەها هاوبەشەکانی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی بیر و ڕا و ڕاگەیاندن و ئازادیی کارکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی”.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامی ئەمریکای کرد و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە چەسپاندن و بەهێزکردنی بنەما دیموکراسییەکان و پاراستنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی دووپات کردەوە.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ده‌ڵێت، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کات و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لەبەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردنن.

روونیشیكراوه‌ته‌وه‌، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت کردنەوە بوو لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە نایاساییەکان و زەوینە خۆشکردن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

En az 10 karakter gerekli