کیم جۆنگ ئون: هەر ژن و پیاوێک جیاببنەوە دەبێت کرێکاری بکەن  

لە بڕیارێکی نوێدا حکومەتی کۆریای باکوور بڕیاریداوە هەر ژن و پیاوێک جیاببنەوە بۆ چەند مانگێک زیندانی دەکرێن و کرێکاریان پێدەکرێت.

حکومەتی کۆریای باکور دەیەوێت ڕێگری بکات لە هەڵوەشاندنەوەی خێزان لە وڵاتەکەی و کە پێشتر تەنیا یەکێک لە هاوسەرەکان سزادەدران.

هەروەها کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور فەرمانیکردووە هەر ژن و پیاوێک بڕیار بدەن لە یەک جیاببنەوە بۆ ماوەی شەش مانگ لە کەمپەکانی کرێکاران زیندانی دەکرێن و کاری سەختیان پێدەکرێت.

هاوکات بەهۆی خراپی دۆخی ئابوورییەوە، لە ساڵی 2020ەوە ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە کۆریای باکوور، بەردەوام ڕووی لە زیادبوون کردووە و پێشتر تەنیا ئەو هاوسەرە سزا دەدرا کە داوای جیابوونەوەی دەکرد و دەنێردرایە کەمپەکان.