دادگای فیدراڵی بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگای فیدراڵی بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركرد

دادگای فیدراڵی بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركرد

ئایار 7, 2024 15:58
دادگای فیدراڵی بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركرد
0

لایک

دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ بڕیارێکی دەرکرد بە راگرتنی بڕگەی (دووەم) لە ماددەی 2ی تۆمارکردنی لیستی کاندیدانی پەسەندكراو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە دەڵێت کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر 100 کورسیدا دابەشدەکرێت بە جۆرێک (پارێزگای هەولێر 34 کاندید، سلێمانی 38 کاندید، دهۆک 25 کاندید و هەڵەبجە 3 کورسی)، تا ئەوکاتەی ئەو سکاڵایەی تۆمارکراوە یەکلادەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ فەرمانێکی “وەلائی” دەرکرد  بە مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە  (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەشکراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی،  سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و  هەڵەبجە 3 کورسی).

دادگای فیدراڵی دەڵێت، تا ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەکە بەردەوام دەبێت ئەمەش بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی کە لە داهاتوودا چارەسەرکردنی قورس دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی نەبوونی دەقێکی دیاریکراوەوە دادگای باڵای فیدڕاڵی دەسەڵاتی تەواوی دایە دەست کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دیاریکردنی کورسییەکانی پارێزگاکان.

En az 10 karakter gerekli