حکومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینیی راگەیاند

لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق و داوای کوژرانی ئەمینداری گشتی حیزبوڵا، حکومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.

ئەمرۆ شەممە 28-9-2024 سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت ڕاگەیاند و دوای چەند کاتژمێرێک حیزبوڵڵا کوژرانی سەرکردەکەیانی پشتڕاست کردەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی "شەهیدکردنی" حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا و هاوەڵەکانی لە هێرشێکی دوژمناکارانەی "زایۆنی" بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سەرتاسەری عێراق ماتەمینی ڕادەگەیەنین.