مەسرور بارزانی لەبارەی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی هەڵوێستی خۆی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی لەبارەی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

مەسرور بارزانی لەبارەی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

شوبات 22, 2024 15:55
مەسرور بارزانی لەبارەی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی هەڵوێستی خۆی راگەیاند
0

لایک

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چیتر هه‌ندێك ره‌فتار به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان “قبوڵ ناكه‌ین”، ده‌شڵێت، “لە لایەکەوە تاوانمان بەرامبەر دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە قوڕگمان دەگرن و هەناسەمان دەبڕن، لەولاشەوە دێن خۆیان وەکو فریادڕەس پێشانمان دەدەن و خەڵکێک بەلاڕێدا دەبەن”.

مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لەمیانی وتارێكدا له‌ رێورەسمێکی تایبەت به‌ بەردی بناخەی ڕێگەی هەڵەبجە – تووەقوت – قلیجە و پردی تووەقوی دانا، رایگه‌یاند، ، “ئەگەرچی زۆربەی ئەنجامدەرانی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، بە سزای خۆیان گەیشتن، کە بەم تاوانەیان، مێژوییەکی پڕ لە شەرمەزاری و ڕوڕەشییان بۆ خۆیان بەجێ هێشت، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییەکی زۆرە، چەندین ساڵە حکومەتی فیدراڵی عێراق، ئامادە نییە بەپێی دەستور، قەرەبوی زیانلێکەوتوەکانی دەستی ڕژێمی پێشوی بەعس بکاتەوە، لە کاتێکدا هەڵەبجە نمونەیەکی هەرە دیاری تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی بەعسە و پێویست بو بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی و قوربانییانی کیمیاباران و ئەنفالەکان، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبو بکرێنەوە”.

مه‌سرور بارزانی وتیشی، “لە لایەکەوە تاوانمان بەرامبەر دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە قوڕگمان دەگرن و هەناسەمان دەبڕن، لەولاشەوە دێن خۆیان وەکو فریادڕەس پێشانمان دەدەن و خەڵکێک بەلاڕێدا دەبەن و وا دەکەن کە ئێمە مەمنونیشیان بین، ئەم جۆرە رەفتارە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان چیتر قبوڵکراو نییە و پێویستە هەمومان هەڵوێستی توندمان هەبێت بۆ ناچارکردنی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ قەرەبوکردنی بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجە و هەمو کوردستان”.

رونیشیكرده‌وه‌، “ڕەخنەگرەكانمان لە جیاتی ئەوەی لە ئاستی تاوانەكەدا تاوانباران شەرمەزار بكەن، خەریكی شتی زۆر بێنرختر بون لە كوردستان كە پێموایە پێویستە ئێمە ئێستا ڕوبەڕوی حكومەتی فیدڕاڵی ببینەوە و داوای ڕەوای خەڵكی كوردستان و بە تایبەتی خەڵكی شاری هەڵەبجەی خۆشەویست بەبیر ئەوان بێنینەوە كە پێویستە ئەوان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و بەپیر دەنگ و هاواری خەڵكی هەڵەبجەوە بێن”.


لەلایەکی دیکەوە لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، مەسرور بارزانی بە میدیاکانی راگەیاند، “دەبێت خوێندنەوەیەکی ورد و بابەتیانەی بۆ بکەین بۆ ئەوەی بزانین بە چ شێوازێکە، هەر کاتێک بە نووسراو و فەرمی بڕیارەکانمان پێ گەیشت، ئەو کاتە هەڵوێستی خۆمان دەردەبڕین”.

وەکو ئەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێ دا: “بێگومان هەر بڕیارێک دژ و پێچەوانە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بێت، ئەو کاتە هەڵوێستی خۆمان بەڕوونی دیار دەکەین. سەبارەت بە بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختیکردەوە، “ئێمە لەگەڵ ئەوەبووین و دەبووایە هەڵبژاردن لە کات و وادەی خۆی بکرابووایە، بەڵام دوو ساڵە بەهۆکاری سیاسی دواخراوە، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەو بۆچوونەین و بڕوامانوایە و باشترە هەرچی زووترە هەڵبژاردن بکرێت، بە جۆرێک مافی هەموو پێکهاتەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تێیدا جێگیر ببێت”. 

En az 10 karakter gerekli