سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەکارکەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، بەهۆى کێشەیەکى کوتوپڕ کارکردنى سیستمى ئەلیکترۆنى لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان وەستاوە و داوا لەهاونیشتمانییان دەکات سەردانیان نەکەن.

لە راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى هەولێردا هاتووە، بەهۆی دروستبوونی کێشەی لەناکاو لە سێرڤەری بەڕێوەبەڕێوەبەرایەتییەکە کارکردنى سیستمى ئەلیکترۆنى وەستاوە و هیچ مامەڵەیەکى هاونیشتمانییان رایی ناکرێت، بۆیە داواکارن تاوەکو تەواوبوونى پشووەکانى هەڵبژاردن، هیچ کەسێک سەردانیان نەکات.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیەکە رایگەیاند، هیچ کەسێک سزای دواکەوتنی نایەتە سەر لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە.