وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌باره‌ی تاقیکردنەوەکانی 9 و 12ی ئامادەیی روونکردنەوە دەدات
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی تاقیکردنەوەکانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بڕیاری نوێی ده‌ركرد و ده‌ڵێت، بردنه‌ژوره‌وه‌ی هه‌موw ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ ناو ناوه‌نده‌كانی تاقیكردنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و رێگه پێنه‌دراوه و ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر مامۆستا له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی وه‌زیفه‌كه‌یه‌وه سزای توندی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێک كه واژۆی ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره، تیایدا هاتووه، پێویسته سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ر و چاودێری هۆڵه‌كان كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندكاران فه‌راهه‌م بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر مامۆستا له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی وه‌زیفه‌كه‌یه‌وه سزای توندی هه‌یه، هه‌ر خوێندكارێک یاخود كه‌سوكاری خوێندكارێک كارێكی "نابه‌جێ" له دژی مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران بكات ئه‌وا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت و ئه‌و ساڵه‌ی خوێندنیشی به كهوتو بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و رێگه‌ی پێ‌نادرێت تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامبدات.
هه‌روه‌ها هاتووه، بردنه‌ژوره‌وه‌ی هه‌مو ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ ناو ناوه‌نده‌كانی تاقیكردنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و رێگه پێنه‌دراوه، هاوكات سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و چاو‌دێر نابێت به‌هیچ جۆرێك مۆبایل به‌رنه ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه، جگه له‌و مۆبایل تایبه‌ته‌ی كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵه‌كان دابینكراوه، هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌وجۆره روبدات پێویسته لیژنه‌ی لقی تاقیكردنه‌وه‌كان راپۆرتی خۆیان بۆ لیژنه‌ی باڵای ئه‌زمونه‌كان بنێرن و وادهدهنرێت كه هاوكاری گزی (غه‌ش) كراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پشكنین بۆ هه‌مو خوێندكارێك ده‌كرێت پێش چونه ژوره‌وه‌ی بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه، هه‌مو جۆره ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی زیره‌ك و كاتژمێری زیره‌ك و مۆبایل رێگه پێنه‌دراوه، پێش چونه ژوره‌وه هه‌ر خوێندكارێك هه‌ر ئامێرێكی له‌وجۆره‌ی پێبێت لێی وه‌رده‌گیرێت و له‌ناو هۆڵهكانیش تاقیكردنه‌وه‌ش پێی بگیدرێت به گزی (غه‌ش) بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت.