سبەی شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

سبەی شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

تشرینی دووه‌م 7, 2023 15:52
سبەی شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق سه‌ردانی به‌غداد ده‌كه‌ن.

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە میدیا نێوخۆییەکانی راگەیاند: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق خشتەی کاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد.

ئەوەشى ئاشکرا کردووە کە سبەینێ کۆمیسیۆنەکەیان لەگەڵ حکومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەیشدا هەردوولا ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تاوتوێ دەکەن. ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بۆ 40 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندێکی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە پرسی هەڵبژاردن دەچێتە بەغدا، بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە 25ى شوباتى 2024 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق ئەنجام بدرێت و بەهۆى کارانەبوونى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمى کوردستان و کۆتاییهاتنى وادەى پەرلەمانى کوردستان-عێراق کە دەسەڵاتى کاراکردنەکەى هەیە، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان دەکات.

En az 10 karakter gerekli