بافڵ تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەردەوام دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بافڵ تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەردەوام دەبێت

بافڵ تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەردەوام دەبێت

ئایار 12, 2023 16:39
بافڵ تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەردەوام دەبێت
0

لایک

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوی کردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی کرد لە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێ کران و جەخت لە بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی و هەنگاوی بنیاتنەرانە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە وڵات و سەرخستنی بەرنامەی چاکسازیی حکوومەت کرایەوە.

هەر لە میانی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: “هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت و ئامانجمان بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرترە بۆ خەڵکەکەمان”.

دوێنێ پێنجشەممە، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم بەمەبەستی بەشدارییکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە دەڤەری بارزان، گەیشتە هەولێر و بەشداریی لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەکەدا کرد.

En az 10 karakter gerekli