نووسراوی پەرلەمان گەیشتە کۆمسیۆن و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نووسراوی پەرلەمان گەیشتە کۆمسیۆن و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

نووسراوی پەرلەمان گەیشتە کۆمسیۆن و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

ئایار 23, 2023 15:47
نووسراوی پەرلەمان گەیشتە کۆمسیۆن و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات
0

لایک

هەندرێن محه‌ممه‌د سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێم، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: ئەمرۆ بڕیاری ژمارە 10 ساڵی 2023 ی پەرلەمانی کوردستان بەدەستمان گەیشت، کە دوو برگەی زۆر گرنگی لەخۆ گرتبوو کە بریتی بوون لە  بەردەوام بوونی ئەو حەوت کۆمیسیاریەی کە ماوەی کارەکانیان بەکۆتا هاتبوو، هاوکات دامەزراندنی دوو کۆمیسیاری ديكه‌  کە شوێنەکانیان پڕ نەکرابوونەوە .

هەندرێن محه‌ممه‌د راشيگه‌یاند: دوای گەیشتنی ئەم بڕیارە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان،  بەتەواوی بەپێ یاسا کاراکرایەوە و بە ئەم مه‌بەستە  راستەوخۆ  دەست دەکات بە کۆبوونەوەکانی.


 سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەلبژاردن و راپرسی لەهەرێمی کوردستان وتیشی، یەکەم کۆبوونەوەی خشتەی کردارەکان چڕو پڕ دەبێت، بڕیار وایە لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی تەواوی بەشەکان بۆ پرسی بودجەی پێویستی هەڵبژاردنەکان وپەیوەندی لەگەڵ کۆمسیۆنی هەلبژاردنی عێراق بەردەستخستنی  تۆماری بایۆمەتری گرێبەستی دابینکردنی کەل و پەل پێداویستیەکان و توانا مرۆییەکان ئامادەکاری بۆ بکرێت.


 هەندرێن محه‌مه‌د راشیگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی  هەلبژاردن  پابەندە بەپێی یاسا شەو ڕۆژ بخاتە سەریەک بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان  لەوادی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت .


راشیگەیاند: دوای کۆبوونەوەی ئامادەکاری خشتەی کارەکانی هەڵبژاردن، یەکەم کاری کۆمسێۆن تۆمار کردنی ناوی قەوارە سیاسیەکانە، بۆیە داوا لەسەرجەم لایەنە سیایەکان دەکەم ئامادەکاری بکەن بۆ دیاری کردنی کاندیدەکانیان و بریکاری قەوارە سیاسەکان .

En az 10 karakter gerekli