بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان هەوردەبێت، لە زۆربەی شوێنەکان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ شەممە کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێک ناوچە، هەروەها نمەباران و بارانی مامناوەند بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.
پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 3 تا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەڵام لە کاتەکانی شەو دابەزینی پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى